"سەدر دەیەوێ لایەنگرانی بۆ ھەر ئەگەرێك ئامادە بن"
(حەسەن جیھاد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خۆپێشاندانەكانی شاری بەغدا، پەیوەندییان بە ململانێی ناوخۆی شیعەوە ھەیە، بە تایبەت تەیاری (موقتەدا سەدر) و (ئەیاد عەللاوی) كەوتوونەتە ململانێی (نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، چونكە ئەوان پێیان وایە پێشتر كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق لەلایەن (مالیكی)ـیەوە دانراون و بۆ بەرژەوەندیی ئەو كار دەكەن، ھەروەھا دوای گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەكان عێراق دەكەن، چونكە باوەڕیان وایە پێویستە یاساكە گۆڕانكاری تێدا بكرێت بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق".
(جیھاد) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد: "تا ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق بەڕێوە دەچن، ئەو ململانێیەی نێوان لایەنەكان رۆژ بە رۆژ توندتر دەبێت، بەو ھۆیەوە رەوشی عێراقیش بەرەو خراپتر دەچێت، چونكە جگە لەو ھۆكارانەی ئاماژەم بۆ كردن، (موقتەدا سەدر) مەرامی ئەوەی ھەیە ئەو جەماوەرەی ھەیەتی، بۆ خۆی بەكاریان بێنێ و بەردەوان شەقام بجووڵێنێ تا جەماوەرەكەی ئامادەساز بمێنێتەوە".
KDP-
