ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا به‌ دامەزراندنی 350 پزیشک

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا به‌ دامەزراندنی 350 پزیشک
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربریووە، بۆ قۆناخی یەکەم 356 پزیشک دابمەزرێنێت.

(د. خالس قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ناوی نزیکەی دوو ھەزار دەرچووی بوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکیی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی دەربڕی، لە قۆناخی یەکەمدا 356 پزیشک دابمەزرێن.''

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: ''لە داھاتوودا ئەوانەی دیکەش، قۆناخ بە قۆناخ دادەمەزرێن، بەڵام ئێستا دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی دادەمەزرێن. دوای ئەوانیش دەرچووانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی دادەمەزرێن.''

(د.خالس) دەشڵێ: ''ئەو ناوانەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون، دەرچووی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ن، ئەمەش وەکو وەڵامێکە بۆ خۆپێشاندانەکەی دەرچووانی پزیشکی، کە بۆ دامەزراندن خۆپێشاندانیان کرد.''
KDP-
Top