مێژوونووسێكى ئه‌مريكا: تره‌مپ ته‌نيا 199 رۆژ له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه
ئه‌و مێژوونووسه ده‌ڵێت: ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتييه‌كه‌ى ترامپ ده‌بێته دووه‌م كورتترين ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى له مێژووى ئه‌مريكادا.
له مێژووى ئه‌مريكادا ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى وليام هنرى هاربسۆن كورتترين ماوه بووه و ئه‌و سه‌رۆكه ته‌نيا 31 رۆژ له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بووه و به هۆى هه‌وكردنى سينگه‌وه كۆچى دواييكردووه.
رۆناڵد فينمان، مێژوونووسى ئه‌مريكايى به‌م دواييانه كتێبێكى ده‌ركردووه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مايك پنس، جێگرى تره‌مپ، ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ئه‌وه پرسێكى بێ دوودڵييه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى تره‌مپ ته‌نيا 199 رۆژ ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى وتووه: ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى تره‌مپ 199 رۆژ تێناپه‌ڕێنێت و ناگاته‌وه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى پێشووترينى ئه‌مريكا جيمس گارفيڵد كه به كوشتنى له ساڵى 1881 دا كۆتايى پێهات.
ئه‌و مێژوو نووسه جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ى تره‌مپ زۆر درێژه بكێشێت ناگاته 16 مانگ و پێنج رۆژ، كه ماوه‌ى سه‌رۆكى دوازه‌مينى ئه‌مريكا زاشارى تايلۆر بوو، كه به نه‌خۆشى گه‌ده له 1850 كۆچى دواييكرد.
فينمان، پێشبينى كردووه، له كۆنگرێسه‌وه سكاڵا له دژى تره‌مپ تۆمار بكرێت، ياخود ناچار بكرێت له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
فينمان، زانستى مێژوو له زانكۆى ئه‌تڵه‌سى له فلۆريدا ده‌ڵێته‌وه و ئه‌و پێى وايه كه‌سى بازرگان ئه‌گه‌ر گۆڕا بۆ كه‌سێكى سياسى ئه‌وا هه‌رگيز شياوى ئه‌وه نابێت پۆستى سه‌رۆكايه‌تى وه‌ربگرێت.
له وێبلاگى ئه‌و مێژوونووسه‌دا، ژماره‌يه‌ك له شاره‌زايانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راى جۆراوجۆريان له باره‌ى تره‌مپه‌وه ده‌ربڕيوه.
به‌شێكيان سه‌رسوڕمانى خۆيان له وته و ره‌فتاره‌كانى تره‌مپ ده‌ربڕيوه.
ئه‌وان پێيان وايه قسه‌كردنى تره‌مپ له شوێنه گشتييه‌كان و جريوه‌كانى له تويته‌ر و نا سه‌قامگيرييه‌كه‌ى له ره‌فتارى سه‌رۆك ناوه‌شێنه‌وه.
ئه‌و شاره‌زايانه باسيان له‌وه‌شكردووه، ئه‌و يارييه‌ى پنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كردى بۆ ده‌ركردنى راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا مايكل فلين ماناى سه‌ركه‌وتنى پنسه له زاڵكردنى هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر تره‌مپدا. پنس له زۆر حاڵه‌تيشدا له ره‌فتارى تره‌مپ رازى نييه و ئه‌وه‌شى به روونى پێوه دياره.
K24 -
