پرۆتۆكۆلێك له به‌رژه‌وه‌ندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه واژۆ ده‌كرێت
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه :" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٧ له دیوانی وه‌زاره‌ت و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێم و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ونوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆتۆكۆڵێك واژۆ كرا بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆسته‌و پێچراوی پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته له شه‌ڕی دژ به تیرۆر".
له میانى مه‌راسیمه‌كدا، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه به‌هۆی فراوانی مه‌یدانی شه‌ڕی دژ به تیرۆر و ژماره‌ی زۆری پێكهاته‌كانیان و بوونی ئاڵوگۆڕی زۆری نووسراوه‌كانیان، مانگانه خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بۆیه به‌و هه‌نگاوه و هاوكارییه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئه‌ركى سه‌رشانیان سووك ده‌بێت.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێم و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش، گوتی :" ئه‌و هاوكاریه‌ی وه‌زاره‌تمان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه تا كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت ، پرۆتۆكه‌ڵه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆسته و پێچراوی پێكهاته‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه و له كرێ ده‌به‌خشرێن و ته‌نها پولێكی پۆسته‌ی (١) هه‌زار دیناری له پۆسته‌كانیان ده‌درێت و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه خزمه‌تی تێدا ده‌كات ، ده‌توانێت سوود له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی وه‌زاره‌تمان وه‌ربگرێت".
bas news -
