ئەنقەرە: بەلای خەڵكی رەقەوە داعش لە یه‌په‌گه باشترە
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی Deutsche Welleی ئه‌ڵمانی، چاوشئۆغلو ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرتووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه‌ی بۆ سوپای سوریای دیموكرات دابینی ده‌كات، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و سوپایه سه‌ر به یه‌په‌گه‌ن.
چاوشئۆغلو پێی وا بووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێ ره‌قه له‌ژێر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ربهێنێ، نابێت به گروپێكی تیرۆریستی دیكه ئه‌و كار بكات، به‌ڵكو پێویسته توركیا هه‌ڵبژێرێ و پشت له یه‌په‌گه بكات. هەروەها پێی وایە پێویسته ئه‌مریكا هێزی زه‌مینی ره‌وانه‌ی سوریا بكات و رووبه‌رووی داعش ببێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده بخه‌یته به‌رده‌م هاووڵاتیانی ره‌قه، به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ داعش بن یان یه‌په‌گه؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان داعش هه‌ڵده‌بژێرن و دژی یه‌په‌گه‌ن".
BAS NEWS -
