ئه‌مەریكا به‌ڵێنی داوە كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و كۆبانێ به‌یه‌كه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه
فیكری له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان خۆی و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌كات، به‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه ئه‌و 2 كانتۆنه یه‌ك نه‌گرنه‌وه.
له 15 و 16 ئه‌م مانگه جێمس ماتیس و فیكری ئیشق له باره‌ی سووریاوه كۆبوونه‌وه و چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ باس كراوه. به گوێره‌ی گوته‌ی فیكری ئیشیقیش بێت ئه‌مریكا له‌باره‌ی 3 بابه‌تی گرنگ هاوڕابوه له‌گه‌ل توركیا.
فیكری باس له‌و 3 ته‌وه‌ره ده‌كات كه یه‌كه‌میان جێمس پێی گوتووه ده‌بوایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا زیاتر هاوكارتان بین و كه‌مته‌رخه‌مین، هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات)یشدا ده‌بوایه زیاتر هاوكارتان بین و كه‌مته‌رخه‌مین.
له باره‌ی ته‌وه‌ری سێیه‌میشه‌وه فیكری ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه كه رێگه نه‌ده‌ن كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و كۆبانێ له رۆژئاوا یه‌ك بگرنه‌وه.
bas news -
