بەرزترین تاڤگەی کوردستان دەیبەستێت
تاڤگەی کانی بەست، لەگوندی وێڵزە، سنووری شارۆچکەی چۆمان، لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، کە بە بەرزترین تاڤگە لە کوردستان و عێراق دیاریکراوەو بەرزییەکەی 36 مەتر دەبێت.
ئەم تاڤگەیە، سیمایەکی جوان و سەرەنج راکێشی بەناوچەکە بەخشیوە و ساڵانە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت و سەیران ژمارێکی بەرچاوی گەشتیاران رووی تێدەکەن.
وەک کەسە بەتەمەنەکانی گوندی وێڵزە، بۆ (باسنیوز) ئاماژەیان پێدا، بەھۆی سەرماو سۆڵەی ئەم ساڵ، تەواوی تاڤکەی کانی بەست، بووەتە بەستەڵەک و ھاوشێوەیەی یەک پارچە کریستاڵ دەردەکەوێت، کە ئەمەش چەندین ساڵ دەبێت بەو شێوەیە نەبینراوە.
bas news -
