كۆیه.. چوار ئافره‌تى سواڵكه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن
عه‌قید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" له‌چوارچێوه‌ی كار و چالاكیه‌كانمان، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى دیارده‌ى دزى و تاوان، هێزه‌كانمان له‌ناو بازاڕى كۆیه چوار سواڵكه‌ریان ده‌ستگیر كرد".
گوتیشى :" به‌پشتبه‌ستن به یاسا، بڕیارمانداوه ڕێگه له‌هه‌موو جۆره سواڵكردنێك بگرین و هه‌ركه‌سێك سواڵ بكات، ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و به‌یاسا و له‌رێگه‌ی دادگاوه ده‌ست به‌سه‌ری ده‌كه‌ین ".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه پێشتر زۆرێك له‌و دزیانه‌ى له ناو شارى كۆیه ده‌كران، له‌لایه‌ن چه‌ند سواڵكه‌رێكه‌وه بووه.
bas newqs -
