ھەولێر.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا ھاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا

ھەولێر.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا ھاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا
شەوی ڕابردوو، لە شەقامی 60 مەتری نزیک پردی ئیسکان، ئۆتۆمبێلێک پیاوێک دەشێلێت و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدات.



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 19/2/2017 لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەوە دەخاتەڕوو: "کاتژمێری 10ی شەوی ڕابردوو ١٨/٢/٢٠١٧، بە بوونی ڕووداوێکی مردن لە شەقامی ٦٠ مەتری نزیک ژێر پردی ئیسکان ئاگادار کراینەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھۆندا تۆکسۆن شوفێرەکەی بەناوی (س. ک. ع.)، خۆی بە ھاووڵاتییەک بەناوی شێرزاد رەفعەت، تەمەن ٥٥ ساڵ، داکێشاوە و لە ئاکامدا لەشوێنی ڕووداو گیان لەدەست داوە".


ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ھەولێر، ئاماژەی بەوەش داوە: "یەکسەر تەرمەکە ھەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، ھاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەبەند کردنی شوفێری تۆمەتبار بەپێی ماددە ٢٤ لە یاسای ھاتوچۆ دا".
bas news -
Top