ھەوڵی دۆزینەوەی ھەڵی کار بۆ دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار دەدرێت
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 19/2/2017 سەرۆکی بەشی گەشتوگوزار لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری و چەند مامۆستایەک سەردانی دەستەی گەشتوگوزاریان کرد و کۆبونەوە، ھەروەھا گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی پەیوەندی و ھاوکاریکردنی یەکتر، کرد".
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، ئەوەشی خستەڕوو: "یەکێک لە بابەتەکان بریتی بوو لە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار، بۆ دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار، ئەویش لە رێگەی (CV) قوتابیانی دەرچوو، ھەروەھا بە ھێزکردنی قوتابیان لەڕووی وانەی پراکتیکی لە لایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە، بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە پێشخستنی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان".
گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە و چەند بابەتێکی دیکە، لێژنەی ھاوبەش لە نێوان بەشی گەشتیاری و دەستەی گەشتوگوزار پێک دەھێنرێت و لە ئایندە ھەنگاوەکان دەست پێدەکەن".
bas news -
