به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك بۆ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رقاڵى ده‌ركردنى مه‌رج و رێنمایى ته‌نده‌رینى پێدانى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێتى بێ سنووره به كه‌رتى تایبه‌ت، هاوكات ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" له ئێستادا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵى ده‌ركردنى رێنمایى و مه‌رجى ناو ته‌نده‌رینى پێدانى پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی بێ سنووره بۆ هاووڵاتیان ".
گوتیشی :" مه‌رجێكى ته‌نده‌ره‌كه، كارى هاوبه‌شه له نێوان حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كه، به‌وه‌ش ده‌بێت دواى وه‌گرتنى پڕۆژه‌كه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن بگوازرێنه‌وه سه‌ر پڕۆژه‌كه، كه مووچه‌كانیشیان له‌لان كۆمپانیاكه‌وه به‌بێ پاشه‌كه‌وت پێده‌درێت و هه‌موو خزمه‌ت و پله‌یه‌كى حكوومیشیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش پێویستییان به بڕیار و راوێژ ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه به‌هۆیه‌وه بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر حكوومه‌ت لاده‌چێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا حكوومه‌ت فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێكى زۆرى هه‌یه و به‌هۆى قه‌یرانى داراییشه‌وه،كێشه له دابینكردنى مووچه درووست بووه.
bas news -
