بارزانی: پێشمەرگەی لەشکری رۆژ مافی خۆیانە لە ڕۆژئاوای كوردستان بن

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان (کۆنفرانسی میونشن) لە ئەڵمانیا و دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند پێشمەرگەی لەشکری رۆژ مافی خۆیانە لە رۆژئاوای كوردستان بن.

بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یڵدرمدا، وەڵامی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی شاندی توركیای داوەتەوە.

بارزانی لەبارەی هێزەكانی توركیا لەنێو خاكی عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە یەکەم جار لە کەمپی باشیک بیر لەوە کراوەتەوە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق بکرێت لە دژی داعش و گوتی "لەکاتی سەردانی بەڕێز سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا و هەولێر، ئەو بابەتە چارەسەر کرا".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی داواکارییەکانی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە پەیەدە، کوردەکانی دیکەی سووریاش مافی خۆیانە لە ناوچەکانی خۆیان بن، هەروەها گوتی "ئەم بابەتەمان ئەمڕۆ تاوتوێ نەکرد، بەڵام بابەتی سەرەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردی سووریایە، واتە ئەوان مافی خۆیانە لەوێ بن و پشتگیری ئەوە دەکەین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان".

بارزانی و یڵدرم لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە و تیشکیان خستە سەر ئەو وێرانکاری و نیگەرانییانەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە دروستیان کردووە. ئەڵمانیا و دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند پێشمەرگەی لەشکری رۆژ مافی خۆیانە لە رۆژئاوای كوردستان بن.

بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یڵدرمدا، وەڵامی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی شاندی توركیای داوەتەوە.

بارزانی لەبارەی هێزەكانی توركیا لەنێو خاكی عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە یەکەم جار لە کەمپی باشیک بیر لەوە کراوەتەوە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق بکرێت لە دژی داعش و گوتی "لەکاتی سەردانی بەڕێز سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا و هەولێر، ئەو بابەتە چارەسەر کرا".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی داواکارییەکانی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ بۆ رۆژئاوای كوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە پەیەدە، کوردەکانی دیکەی سووریاش مافی خۆیانە لە ناوچەکانی خۆیان بن، هەروەها گوتی "ئەم بابەتەمان ئەمڕۆ تاوتوێ نەکرد، بەڵام بابەتی سەرەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردی سووریایە، واتە ئەوان مافی خۆیانە لەوێ بن و پشتگیری ئەوە دەکەین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان".

بارزانی و یڵدرم لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە و تیشکیان خستە سەر ئەو وێرانکاری و نیگەرانییانەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە دروستیان کردووە.
bas news -
Top