چوار تۆمه‌تبار به‌دزینی شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان ده‌ستگیر ده‌كرێن
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند :" دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن هاووڵاتیانی ناوچەکەوە، توانرا لەلایەن هێزەکانـی بنکەی پۆلیسی مەیدانەوە له شاخی سەرتەکی به‌مۆ چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى ده‌رهێنانى ئاسه‌وار ده‌ستگیر بکرێن".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه چوار ده‌ستگیركراوه‌كه سه‌رقاڵى هه‌ڵکەندنی شوێنه‌واری مێژوویی بوون و چەندین ئامێری پێشکەوتوویان پێ بووە كه تایبەت بوون بەدۆزینەوەی شوێنه‌وار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لە ئێستادا ئەو چوار ده‌ستگیركراوه به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنەواری گەرمیان، مێژووی ئەو ئاسەوارانە كه چوار تۆمه‌تباره‌كه سه‌رقاڵى بردنیان بوون، ته‌مه‌نیان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانى پێش زایین.
باسنيوز
