بارزانی و یڵدرم لە میونشن كۆبوونەوە
كاژێر 13:30ی پاشنیوهڕۆی رۆژی یهكشهممه 19-02-2017، مهسعوود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و بیناڵی یڵدرم سهرۆكوهزیرانی توركیا له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونشن كۆبوونەوە.
بهپێی زانیارییهكان، لە میانی کۆبوونەوەکەی بارزانی و یڵدرم پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەروویانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراوە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی کردووە و لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چەندین وڵاتی جیهان کۆبووەتەوە کە گرنگترینیان کۆبوونەوە بوو لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەروەها بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوەیت، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆن مەکین، شاندێکی فراکسیۆنی سۆشیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی تۆماس ئۆپەرمان ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و چەندین بەرپرسی دیکە کۆبووەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد، تاوەكو ئێوارەی 19ی مانگیش بەردەوام دەبێت.
