بارزانی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ یهكشهممه( 19-02-2017)، كاژێر 13:30ی پاشنیوهڕۆی، مهسعوود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و بیناڵی یڵدرم سهرۆكوهزیرانی توركیا لە میونشن کۆبوونەوە، کەرخی ئاڵتی برماغ، سەرۆکی بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان لە کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوە چاوەڕوان دەکرێت پرسی تیرۆر و گۆڕانکاری ناوچەکە و شەڕی مووسڵ باس کرابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمرۆ بارزانی لەگەڵ نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ئیتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆبوویەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد.
باسنیوز
