سەرکردەیەکی پارتی: بزووتنەوەی گۆڕان تووشی شکستی ناوخۆیی هاتووە

 سەرکردەیەکی پارتی: بزووتنەوەی گۆڕان تووشی شکستی ناوخۆیی هاتووە
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەی گۆڕان تووشی شکستی ناوخۆی هاتووە و دەیەوێت لەرێگای راگەیاندنەوە خەڵک چەواشە بکات.



ئەکرەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان بۆ شاردنەوەی شکتی خۆیان، پەنا بۆ هەر بابەتێک دەبەن، ئەگەر مەترسیداریش بێت، بۆ ئەوەی بە دۆستەکانیان بڵێن ماوین، کاریگەریمان هەیە، ئەگەر پێمان چاک نەکرێت خراپی دەکەین، دەبوو بزووتنەوەی گۆڕان لە میونشن بە ئاڵای کوردستانەوە بچوونایەتە پێشوازی شاندەکەی بارزانی، چونکە بارزانی لەسەر جەم دیدار و گفتووگۆ و چاوپێکەوتنەکان باسی سەربەخۆی کوردستانی کردووە.



گوتیشێ: "ئەوەی گۆڕان دەیکات، جگە لە ئاژاوەی سیاسی هیچ دیکە نییە، دەبێت سەرجەم لایەنەکان پشتیوانی ئەو هەوڵە بکەن کە ئیستا بۆ راکێشانی سۆزی جیهان بۆ کوردستان دەکرێت".
ئەوەشی خستەروو، بزووتنەوەی گۆڕان تووشی شکستی ناوخۆیی بووە، هیچ پێگەیەکی کاریگەری نییە بۆ خۆنمایشکردن پەنا بۆ هەمووشتێک دەبەن.







باسنیوز
Top