سەرۆك بارزانی شەڕی داعش لەگەڵ مەكگورك تاوتوێ دەكات

سەرۆك بارزانی شەڕی داعش لەگەڵ مەكگورك تاوتوێ دەكات
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش كۆ بووەوە.

سەرۆك بارزانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی بەشداری كۆنفرانسەكە كۆبووە و شەڕی دژی داعش و رۆڵی پێشمەرگە لەم شەڕەدا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ھەرێم لەگەڵ دەرەوە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی بووە.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە سێیەم رۆژو كۆتا رۆژی دایە و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەو چەند رۆژەدا كۆمەڵێك دیداری گرنگی لەگەڵ سەركردە و نوێنەری وڵاتانی جیھان ئەنجامداون.





K24
Top