پیلانی نووری مالیکی بۆ کەرکووک ئاشکرا دەبێت

 پیلانی نووری مالیکی بۆ کەرکووک ئاشکرا دەبێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، پیلانی نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ شاری کەركووک ئاشکرادەبێت و دەیەوێت سیناریۆی باشووری عێراق بەسەر شارەکەدا بهێنێت.



ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: نووری مالیکی، لە زووێکەوە هەوڵ بۆ شاری کەرکووک دەدات، ئێستاش لەرێگای جیاوازەوە دەستی داوەتە جوڵە بۆ پڕکردنەوەی پۆستە ئیدارەییەکانی ئەو شارە، گوتی: "دەیەوێت لەرێگای پۆستە سەربازیی و ئەمنییەکان و دیاریکردنی هێزێک هاوشێوەی هێزی دیجلە بۆ شارەکە مەرامە سیاسییەکانی بەدی بهێنێت، راشی گەیاندووە گوایە بۆ پاراستنی کەرکووک ئەو هەنگاوانەی ناوە، گوایە داعش دەیەوێت لە کەرکووک نزیک ببێتەوە".


ئەوەشی خستەروو، هەوڵەکانی پێشووی مالیکی، شکستیهێناوە، چونکە خەڵکی کەرکووک زۆر وریایە لەو پیلانانەی مالیکی و کەسانی وەک مالیکی.







باسنيوز
Top