سەرۆك بارزانی و یڵدرم لە میونشن شەڕی داعش تاوتوێ دەكەن
پەیامنێری كوردستان24 لە میونشن رایگەیاند، لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن، ئەمرۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ بیناڵی یڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پەرەسەندنە ھەرێمییەكان و شەڕی مووسڵ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە سێیەم رۆژو كۆتا رۆژیدایە و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەو چەند رۆژەدا كۆمەڵێك دیداری گرنگی لەگەڵ سەركردە و نوێنەری وڵاتانی جیھان ئەنجامداون
K24
