داوا دەكرێت ساڵێكی خزمەنی پێشمەرگە بە دوو ساڵ هەژمار بكرێت
دلێر ماوەتی، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2017 پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆران وەستاوە، كە بەپێی رێنماییەكە پێشمەرگەش دەكەوێتە ئەو چوارچێوەیەوە".
گوتیشی "ئێمە داوامان داوەتە حكوومەت كە ئەو ڕێنماییە هێزەكانی پێشمەرگە نەگرێتەوە، بەڵكوو لەجیاتی ئەوە بڕگەیەكی یاسای تایبەت بە پێشمەرگە كە یاسای ژمارە (38)ە، كاری لەسەر بكرێت كە دەڵێت" لە حاڵەتی نائاسایی و شەڕدا، پێشمەرگە ساڵێكی خزمەتی بە دوو ساڵ بۆ هەژمار دەكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد "هەروەك داواشیان كردووە كە خزمەتی ساڵانەی پێشمەرگە بۆ زیادبوونی مووچەكانیان، هاوشێوەی خزمەتی سەربازی عێراقی هەژمار بكرێت نەك فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دیكەی حكوومەت، گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە ئەو هەفتەیە وەڵامی داواكارییەكانمان بدرێتەوە".
باسنيوز
