هێرشی ئاسمانی بۆسەر کۆبوونەویەکی تازیە لە یەمەن ٨ کوژراوی لێکەوتەوە
هێرشێکی فرۆکە ئاسمانییەکان لە شاری "سەنعا"ی پایتەختی یەمەن ٨ کوژراو و ١٠ برینداری لێکەوتەوە.
چەکدارنی حووسی کە کۆنتڕۆڵی شاری سەنعایان بەدەستەوەیە، رایانگەیاند: هێرشەکە لەلاین فڕؤکە جەنگییەکانی سعوودیا و هاوپەیمانانییەوە ئەنجام دراوە، هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی سعوودیا هێشتا وڵامی ئەم لێدوانەیان نەداوەتەوە.
بە پێی هەواڵە خۆجێیەکان هەموو کوژراو و بریندارانی رووداوکە ژن و منداڵن.
لە جەنگی یەمەندا سعوودیا ئێران بە پشتگیریکردنی حووسییەکان تۆمەتبار دەکات و ئێرانیش رەتی دەکاتەوە.
جەنگی یەمەن لە بەهاری دووساڵ لەمەوەبەرەوە دەستی پێکردووە و زیاتر لە حەوت هەزار چوارسەد کوژرای لێکەوتووەتەوە.
payamner-
