جێگری ترهمپ: پێویستە ناتۆ دەست بەسەر جیهانی دیجیتاڵدا بگرێت
ئهمڕۆ شەممە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پابەندبوونی بە هاوپەیمانێتی هەردووبەری ئەتلانتیک دوودڵ نییە، وتیشی، پێویستە ناتۆ بۆ شەڕی دژ بە گروپەکانی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی دەست بەسەر جیهانی دیجیتاڵدا بگرێت، لە کاتێکدا ئێمە لە جیهانی فیزیکیداین.
جێگری سهرۆكی ئهمهریكا مایک پێنس رایگهیاند، پێویستە ناتۆ دەستبگرێت بەسەر جیهانی دیجیتاڵدا لە کاتێکدا ئێمە لە جیهانی فیزیکیداین" بۆ شەڕی دژ بە گروپەکانی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی کە ئەو گوتی " ڕەنگە خراپترین بەدکار بن و ئەو توندوتیژییانەی کە کردوویانە لە چەرخی ناوەڕاستەوە ڕوویاننەداوە.
پێنس بە ئەندامانی ناتۆی ڕاگەیاند کە ترامپ چاوەڕوان دەکات ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە بەردەوام بن لەسەر بەڵێنە داراییەکانیان بۆ ناتۆ. ئەو گوتی تەنها ئەمەریکا و چوار وڵاتی تر بەڵێنی دارایی ئەو هاوپەیمانتێتیەیان جێبەجێ کردووە.
حکومەتەکانی ئەوروپا بە لێدوانەکانی ترامپ توڕە بوون. بەڵام مایک پێنسی جێگری بەڵێنی دا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوسیا بەرپرسیار دەکات.
پێنس هەوڵی دا ئەو هاوپەیمانانە دڵنیا بکاتەوە کە ئەمەریکا پشتیوانی لە ناتۆ دەکات دوابەدوای لێدوانەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر ڕێزگرتنی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و ڕەخنە گرتنی لە ناتۆ
payamner-
