پرۆسەی بایۆمەتری کەسوکاری شەھیدان وئەنفالکراوانیش دەگرێتەوە

پرۆسەی بایۆمەتری کەسوکاری شەھیدان وئەنفالکراوانیش دەگرێتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، کەسوکاری شەھیدان وئەنفالکراوانیش ھاوشێوەی فەرمانبەران فۆرمی بایۆمەتری پردەکەنەوە وئەوانەی دوومووچەشیان ھەیە تائێستادیار نییە یەکێکیان دەبردرێت یاخود نا، بەڵام بەپێی یاسا کێشە نییە دوومووچەیان ھەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان فوئاد عوسمان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" کەسوکاری شەھیدان وئەنفالکراوانیش وەکو ھەر فەرمانبەرێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان فۆرمی بایۆمەتری پردەکەنەوە وئێستا چاوەرێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران داین بۆ ئەوەی چ بڕیارێک دەدەن، بەڵام لەھەوڵی ئەوەداین کە مووچەی کەسوکاری شەھیدان مینحەیە، كه‌سی وا هه‌یه‌ فەرمانبەریشە بەدوو مووچە ھەژمار نەکرێت.

فوئاد عوسمان گوتیشی: کەسوکاری شەھیدان ئەوەی فەرمانبەرە ومووچەی کەسوکاری شەھیدانیش وەدەگرێت تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە، بەڵام گەر شەھید ھەیە خانەنشینە ومووچەی شەھیدانیشی ھەیە ئەوەیان مووچەیەکی دەبردرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بەپێی یاسا نابێت ببردرێت، لەبەر ئەوەی نابێتە دوومووچە وئەوەی شەھیدانە مینحەیە، بەڵام وەکو سەرژمێری پێویستە ھەرچۆنێک بێت فۆرمی بایۆمەتری پربکەنەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بەزارەکی حکومەت رازی بووە مووچەی کەسوکاری شەھیدان وئەنفالکراوان ھەموو مانگێک بدرێت، بەڵام رەنگە دوای پرۆسەی بایۆمەتری جێبەجێ بکرێت.
payamner-
Top