سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
به‌پێی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆن مه‌كین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕچه‌ككردن له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكابووه‌و پێكهاتووه له 12 سیناتۆری هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، مه‌كین و وه‌فده‌كه جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیكردنی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی و فراوانتركردنی ئاسۆی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گشت بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی هێزه‌عێراقییه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌رعه‌بادی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واوكردنی ڕزگاركردنی شاری موسڵی له‌چه‌كدارانی داعش خستۆته‌ڕوو و جه‌ختیكردۆته‌وه عێراق سووره له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌بووونی داعش .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌پێویستی هێزه عێراقییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بۆ پشتیوانی زیاتر كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی عێراقی له‌شار و ناوچه‌كاندا ده‌كاته ئامانج.
xandan -
