ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئۆرفا له‌باكوری كوردستان دوو كوژراو‌و16برینداری لێكه‌وته‌وه
بەپێی ماڵپه‌ری حورییه‌تی توركی، شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 08:45 لەناو باخه‌چی شوقەكانی داواكارانی گشتی لە گەڕەكی یەنیشەهیری ناوچه‌ی وێرانشەهیری تەقینەوەیه‌ك ڕویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و 16 ی تر بریندار بوون.
گونگور عه‌زیم تونا، والی شاری ئۆرفا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن 18 بۆ 20 ساڵییه‌وه ئه‌نجامدراوه، دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو شووقه‌كان به‌كۆنتڕۆڵ له‌دووره‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
xandan -
