باكوری كوردستان؛ 26 كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێرانشه‌هر ده‌ستگیركران
گونگور عه‌زیم تونا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئۆتۆمبێله‌كه له‌قه‌زای دێرێكی سه‌ربه‌پارێزگای ماردین-ه‌وه بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه هاتووه.
هه‌روه‌ها والی ئۆرفا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڵام تائێستا په‌كه‌كه هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
لەتەقینەوەكه‌ی شه‌وی ڕابردووی ناوچه‌ی وێرانشه‌هری سەر بەپارێزگای ئورفا له‌باكوری كوردستان دوو كه‌س كوژران و 16 كه‌س بریندار بوون.
بەپێی ماڵپه‌ری حورییه‌تی توركی، شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 08:45 لەناو باخه‌چی شوقەكانی داواكارانی گشتی لە گەڕەكی یەنیشەهیری ناوچه‌ی وێرانشەهیری تەقینەوەیه‌ك ڕویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و 16 ی تر بریندار بوون.
گونگور عه‌زیم تونا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌و ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن 18 بۆ 20 ساڵییه‌وه ئه‌نجامدراوه، دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو شووقه‌كان به‌كۆنتڕۆڵ له‌دووره‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
xandan -
