شه‌ڕڤانان گوندێكیان له‌ره‌قه ڕزگاركرد
به‌پێی ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانی داعش توانیویانه به‌یانی ئه‌مڕۆ گوندی جویس ڕزگاربكه‌ن كه 12 كیلۆمه‌تر له‌باكوری ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی مه‌كمه‌نه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، شه‌ڕ له‌نیوه‌ڕۆی دوێنی هه‌ینی-یه‌وه به‌رده‌وامبووه تابه‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و گونده ڕزگاركراوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كییه تێیدا له‌ئێستادا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و تا ئێستا 18 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه.
هه‌روه‌ها له‌و ئۆپه‌راسیونه‌دا شه‌ڕڤانان 66 هاوڵاتی مه‌ده‌نی-یان له خه‌ڵكی گوندی ئه‌بو خه‌شه‌ب له‌ده‌ستی داعش ڕزگاركردووه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌بوخه‌وله، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دیره‌زور له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌شداری هێزه‌كانیانی له هه‌نگاوی دووه‌می قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ ڕزگاركردنی ڕه‌قه ڕاگه‌یاند كه‌هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییه بۆ ڕزگاركردنی شاری دیره‌زوور.
خه‌وله جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه، له‌هه‌نگاوی دووه‌می قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، تائێستا ڕووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌شاری دیره‌زوریان كۆنتڕۆڵكردووه.
ڕونیكردووه‌ته‌وه، ناوچه‌ی ئه‌بو خه‌شه‌ب ڕزگاركراوه‌و له پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناوچه‌كانی نێوان ڕه‌قه و دێرزور ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ستی داعش ڕزگاربكه‌ن و ئامانج له‌وه‌ش گه‌مارۆدانی ڕه‌قه‌یه لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیه‌تی له شه‌شی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات-یان ده‌ستپێكردووه بۆ دابڕینی شاری ره‌ققه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌و هێزانه له‌م مانگه‌دا قۆناغێكی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد به ئامانجی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی شاره‌كه‌و بڕینی ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌گه‌نه‌وه به ره‌ققه له دیره‌زوری باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.
لە ماوەی نۆ رۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات هێزەكانی سوریایی دیموكرات 700 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی رەققە رزگاركردووە لەشارەكە نزیكتر بونەتەوە.
لەگەڵ پێشڕەوی شەڕڤانان، چه‌كدارانی داعش به‌هه‌موو توانایانه‌وه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری لەناوچەكانیان بكەن له‌سوریا له‌كاتێكدا خاكێكی زۆریان له‌عیراق له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م بابه‌ته 2717 جار خوێنراوه‌ته‌وه
xandan -
