فڕۆكه‌كانی توركیا گۆڕستانی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌یان له‌قه‌ندیل بۆردومانكرد
به‌پێی ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له‌په‌كه‌كه، كاتژمێر 20:00 شه‌وی ڕابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا مه‌زارگای شه‌هیدان-یان بۆردومانكردوه‌و چه‌ندین مه‌زاری شه‌هیدانی گه‌ریلای په‌كه‌كه‌یان شێواندووه.
فڕۆكه‌كانی توركیا به‌بیانووی بوونی باره‌گای په‌كه‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چیایی مه‌تینا و چیایی قه‌ندیل-یشیان بوردومانكردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، شه‌وی ڕابردوو له‌كاتژمێر 20:00 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ی زاب و مه‌تینا و قه‌ندیل-یان له "باكوری عێراق" بۆردومانكردووه‌و تا ماوه‌ی 23 خوله‌ك بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامبووه.
به پێی به‌یاننامه‌كه، بۆردومانی فڕۆكه‌كان 12 شوێن و باره‌گای په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج و له‌ناوبراون و فڕۆكه‌كان به‌بێ زیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كه‌یان.
xandan -
