ئیبراهیم برۆ: چونكه به بەشێك لە رژێمی سووریا ده‌زانرێ، پەیەدە له كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نوێنه‌ری نابێت
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نه‌كه‌سه درێژه‌ی هه‌یه و هێشتایش، سیاسی و چالاكوانان كه سیاسه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات-په‌یه‌ده-یان قه‌بووڵ نییه، له زیندانه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده‌دان. له‌وباره‌وه (ئیبراھیم برۆ) سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "یەك رۆژیش پرۆسەی دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ئێمە لەلایەن پەیەدەوە لە رۆژئاوای كوردستان نەوەستاوە، هه‌ڵبه‌ت لە ئێستادا لە ناوچەی جزیرێ ژمارەی زیندانیان كەمتر بووە و هه‌ر چوار كەس ماون، به‌ڵام لە عەفرین ژمارەكە زۆرە، بە شێوەیەكی گشتی نزیكەی30زیندانی لای پەیەدە ماون".
سكرتێری ئەنەكەسە دەشڵێت: "پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان نایه‌وێت لە نێوان ئێمە و ئەواندا شه‌راكه‌ت بێته كایه‌وه و، پێش ماوەیەك وڵاتگه‌لێك ویستیان له‌وبواره‌دا ڕۆڵ بگێڕن، بەڵام ئەوان ھیچ قه‌بووڵ ناكەن، خۆی پەیەدە دەیەوێت لە ڕووی ئیدارەكردن و سەربازییەوە تاكلایەنە ڕۆژئاوا بەڕێوە ببات و بڕیاری لەسەر بدات، ئێمەیش ئەمە قه‌بووڵ ناكەین، لەبەر ئەوەی ھیچ كەسێك پەیەدەی قبووڵ نییە و ئۆپۆزسیۆنی سووریایش پەیەدە بە بەشێك لە رژێمی سووریا دەزانێت، هه‌ر بۆیە تاوەكو ئێستا لە كۆنگرە نێودەوڵەتییەكاندا پەیەدە شوێنی نییە."
له‌باره‌ی ناونووسینیش بۆ دروستكردن و به‌رفراوانتركردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان (ئیبراهیم برۆ) گوتی: "پرۆسەی ناونووسین بۆ دروستكردنی ھێزێك بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە، چونكە دۆخی سووریا ھەندێك پەلەی پێویستە و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە، بۆیە رۆڵی ئێمە لە ڕووی سیاسی وسەربازیەوە لە داھاتوودا لە ناوچە كوردییەكان و سووریا بە گشتی بەرچاو دەبێت، لەبەر ئەوە پێویستمان بە ھێزێكی باش ھەیە".
پێشتر سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی لە كۆبوونەوەی "ئاستانا دوو" تەنیا باسی راگرتنی شەڕ لە سووریا دەكرێت و باسی پرسی سیاسی ناكرێت، ئەنەکەسە بەشداری ناكات، بەڵام لە كۆنگرەی "جنێف"ـدا پێنج كەس لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا بەشداری دەكەن.
لە كۆنگره‌ی جنێفدا ئه‌نه‌كه‌سه به سێ ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تیی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه (فوئاد عەلیكۆ) لە ئەنجوومەنی سووریا و (حەواس خەلیل) لە راوێژكاری و لێڤەگەری سیاسی (عەبدولحەكیم بەشار)ن و هاوشانی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەشداری دەكەن و، دوو كەسی دیكەیشیان لە لیژنەكانی یاسایی و راگەیاندن دەبن.
گوتیشی، لە كۆنگرەی جنێف سێ ئەجێندا ھەیە باسی دەكرێت، ئەویش قۆناغی گواستنەوە و دانانی دەستوور و دواتر ئەنجامدانی ھەڵبژادنن، بەڵام سەرەتا باسی گواستنەوە دەكرێت.
kdp-
