مەکتەبی سەرۆک بۆ قوتابیان و لاوان: بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە
دهقی پیرۆزبایی مەکتەبی سەرۆک لە یەكێتیی قوتابیان و یهكێتیی لاوانی كوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
قوتابیان و لاوانی خۆشەویست
بەبۆنەی 64ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییان لێ دەكەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئێوەی خۆشەویست جێدەستتان لەناو مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دیارە، هەم پێشمەرگە و پاڵپشتێکی پۆڵایینی شۆڕش بوون و قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی کادیر و سەرکردەی تێکۆشەر بۆ گەلەکەمان.
ئێستایش کە گەلەکەمان لە قۆناخێکی هەستیاری خەباتی ڕزگاریخوازی خۆیدایە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیار و گرینگە، وەکچۆن لە سەنگەرەکانی تێکشکاندنی تیرۆریستاندا گەنجانی وڵاتەکەمان بوونە سیمبولی ئازایەتی و گیانفیدایی، لە ئێستا و داهاتوویشدا پێویستە ئێوە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە.
سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
kdp-
