وه‌حیده یاقو هرمز: باوه‌ڕمان به به‌غدا نه‌ماوه.. چاره‌نووسمان به هه‌رێمی كوردستان گرێدراوه
(وه‌حیده یاقو هرمز) سه‌رۆكی لیستی گردبوونه‌وه‌ی كلدان سریان ئاشوور له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین.. كوردستان نموونه‌ی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی تێدایه و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئێمه فه‌راهه‌م كراوه كه ئه‌دای كاری سیاسی و په‌یڕه‌وی دینیی خۆمان بكه‌ین، جا له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێت ده‌رفه‌تی باشتر بۆ ئێمه دێته پێشه‌وه.''
ئه‌و ڕوونی كرده‌وه ''ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بكه‌ین، ده‌بینین مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و ناوچانه زۆرترین كێشه و گرفتیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست په‌یڕه‌وی له دینه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام له كوردستان ده‌بینین ئازادانه ده‌توانین چالاكییه سیاسی و مه‌ده‌نی و ئایینییه‌كانمان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ڕیفراندۆم له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌سیحییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
(وه‌حیده یاقو هرمز) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا بڕوایان نه‌ماوه و گوتی: ''ئێمه وه‌ك پێكهاته باوه‌ڕمان به به‌غدا نه‌ماوه، ته‌نیا باوه‌ڕمان به (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه، ئاخر چاره‌نووسی ئێمه گرێدراوه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.. ڕوونه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پشتگیری له پێكهاته‌كان ده‌كات و، زامنی پاراستنی مافی پێكهاته‌كانه، بۆیه باوه‌ڕمان پێیه‌تی، كاتی خۆیشی (بارزانیی نه‌مر) زۆر هه‌وڵی دا مافی پێكهاته‌كان بپارێزێت و، زۆر پشتگیری له مافی پێكهاته‌كان ده‌كرد".
kdp-
