ئهنجوومهنی نهینهوا: بڕینی ھاوکاری لە پەکەکە چارەسهر نییە، پێویستە لە شنگال دەربکرێن
(سەیدۆ چەتۆ) راگرتنی ھاوکارییەکانی بەغدا بۆ ھێزەکانی یەپەشە لە شنگال به ڕاست نازانێ و بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی دووپاتی كردهوه كه، ئەگەر راستیش بێت، ئەوان ھەوڵ دەدەن لە شوێنی دیکە ھاوکاری پەیدا بکەن، بۆیه ئەمە چارەسەری دروست نییە بۆ ئهو كێشهیهی پهكهكه له ناوچهكهدا ناویهتییهوه.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نهینهوا گوتیشی، زۆرێک لەوگەنجانەی چوونەتە ریزەکانی یەپەشە یاخود حەشدی شەعبی و پۆلیسی ناوخۆیییهوه کە ئەمانە سەر بە بەغدان، لهپێناو بژێوییاندا ئهو كارهیان كردووه، بۆیە پێویستە چارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە و ناکرێت بەو شێوەیە بمێننهوه.
(سەیدۆ چەتۆ) زانیاریی دا، ''کورێک پێش دوو رۆژە کە تەمەنی 20ساڵ بوو، لە ریزەکانی حەشدی شەعبی کوژراوە، ههڵبهت خێزانەکەی رێگەیان پێ نەدەدا بچێته نێویانهوه، بهڵام ئهو گوتبووی دەچمە سهر کارێك، كهچی دواتر بە دزییەوە چووبوو بۆ ناو ریزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرا.. فەوجێکی حەشدی شەعبی ھەیە بە ناوی (خال عەلی) زۆرینەی خەڵکی شنگالن کە ئێستا لە سنووری تەلەعفەرن.''
لای خۆیەوە (مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''ئێمە باسمان لەوەکردووە کە بوونی ئەو ھێزانە لە شنگال پێشێلکردنی دەستوورە و، بوونی ئەو ھێزانەش لە بەرژهوەندیی ھیچ لایەنێکدا نییە، ئێمە قهبووڵی ناکەین لە شنگال بمینێنەوە.''
kdp-
