جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت ستاییشی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کرد؛ ئامادەم سەردانی هەولێر بکەم

 	 جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت ستاییشی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کرد؛ ئامادەم سەردانی هەولێر بکەم
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن، جێگری سەرۆكوەزیرانی كوێت ستاییشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.

دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی كوێت (خالید جەڕاح سوباح) ستاییشی سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە شەڕی دژی داعش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەی لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) دەربڕی و بە برا و دۆستی نزیكی وڵاتەكەی ناوبرد.

جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت بۆ کوردستان ٢٤ گوتیشی، باسمان لە پێوەندی برایانە و مێژوویی نێوانمان كرد، كە بەیەكەوە گرێمان دەداتەوە، ئەگەر بانگھێشت بكرێم ئەوا ئامادەم سەردانی ھەولێر بكەم.
kdp-
Top