جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت ستاییشی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کرد؛ ئامادەم سەردانی هەولێر بکەم
دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی كوێت (خالید جەڕاح سوباح) ستاییشی سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە شەڕی دژی داعش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەی لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) دەربڕی و بە برا و دۆستی نزیكی وڵاتەكەی ناوبرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت بۆ کوردستان ٢٤ گوتیشی، باسمان لە پێوەندی برایانە و مێژوویی نێوانمان كرد، كە بەیەكەوە گرێمان دەداتەوە، ئەگەر بانگھێشت بكرێم ئەوا ئامادەم سەردانی ھەولێر بكەم.
kdp-
