پەیامی نێچیرڤان بارزانى لە یادی 18ى شوباتدا
بەڕێزان سکرتێر، ئەندامان، دۆستان، لایهنگران و جهماوهری هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یهكێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی تێکۆشەر.
لە یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی تێکۆشەری یەکێتیی قوتابیانى كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموكراتی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی ئێوه و لە ڕێگەی ئێوەشەوە ئاراستهى سەرجەم قوتابیان و لاوانی ئازیزى کوردستان دەکەین.
ڕۆڵی ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا، هەمیشە کاریگەر بووە لە پێشەنگیکردنی توێژێکی هەستیار و كاراى وەک لاوان و قوتابیان بەشێوازی شارستانیى سەردەمیانە، هەروهك چۆن هەمیشە قوتابخانەی پێگەیاندن و دەرچواندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری بزاڤی ئازادیخوازی وپێشکەوتنی ئەم کۆمەڵگایە بوون و لە پێناوی کوردستاندا چەندین شەهید و قوربانییان داوە.
ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوانە لە هەموو قۆناغ و سەردەمێکدا لە پێویستییە گرنگەکانی خەباتی نەتەوەی و نیشتیمانیی گەلی کوردستانە، ئێستاش ڕۆڵی بهرچاویان لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدانی کوردستان و خزمەتکردن و پەرەسەندنی کۆمەڵگاکەماندا ڕهنگدەداتەوە. هیواخوازین وهك ههمیشه ڕۆڵی پێشەنگانهی خۆیان له بههێزترکردنی توانا و بەشداریی توێژی لاوان و قوتابیان لە کۆمەڵگای كوردستان و لە خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاواندا کەنوێنەرایەتیان دەکەن، ببینن.
١٨ی شوباتی هەموو ساڵێک هاوکات یادێكى دڵتەزێنمان وەبیردێنێتەوە کە ئەویش شەهیدبوونی پێشمەرگه و دڵسۆزى كوردستان مامۆستا فەڕەنسۆ هەریرى ـ یه، یادى بەخێر و سڵاو لە گیانى پاكى ئهو و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكهم، هەردەم سەرفراز و سەرکەوتوو بن بۆ خزمەتی کوردستانییان.
kdp-
