مەلا بەختیار: ھەڵەیەکی گەورە کرا لەکاتی دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی

 مەلا بەختیار: ھەڵەیەکی گەورە کرا لەکاتی دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قسەلەسەر یاسایی حەشدی شەعبی دەکات و دەلێت هەڵەی گەورەکرا لە کاتی دەنگدان لەسەر یاساکە.

لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵو مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: "من بەش بەحاڵی خۆم دەڵێم عێراق ئاوەھا بێت نێوان ھەرێم و بەغدا خراپتر تێک دەچێت، حەشدی شەعبیش ھێزێکی بەھێزە ئێستا ئامادەیان کردووە و تەنھا بۆ شەڕی داعشیان ئامادە نەکردووە، بە یاسا دەنگیان لەسەر داوە و دوای داعشیش دەمێنێت و پێداویستییەکانی دابین دەکرێت".

مەلا بەختیار دەپرسێت، بۆچی حەشد دەمێنێت ؟ ئایا بەندێکی تێدابوو ئەم یاسایە کە ھەڵەیەکی گەورە کرا بە راستی و لە کاتی دەنگدان لەسەر ئەو یاسایە دەبوو بەندێکی تێدا بووایە کە بڵێت نابێت ئەم ھێزە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و ناکۆکییە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەکار بێت، ئەمەی تێدا نییە و بەو ھۆیەشەوە وەک ھێزێکی ئامادە لە دوای داعشیش ھەرکات بیانەوێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە سیاسییەکانیش بەکاری دەھێنن.















باسنيوز
Top