سەنتەری میترۆ خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە سەرکردەیەکی باڵای پارتی
یەکێک لەو سەرکردانەش مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
دیاری محەمەد، جێگری بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە وەک سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆڕبەندی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی، لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، دەستمان کرد بە دەستنیشانکردنی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی کە لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا نێوانیان خۆشە و زۆرترین ھاوکاری میدیاکارانیان کردووە، ھەروەھا بەبێ جیاوازی زانیاریی وردیان داوەتە ڕۆژنامەنووسانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
باسنیوز
