رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی دیاری كرا
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لە کۆنگرەڕۆژنامەنووسیەکە گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رۆژی چوار شه‌ممه وەک كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیاری بكرێت و هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له كێشه‌و گیروگرفته‌كانی شه‌هیدان كراوه". راشیگه‌یاند: گفتووگۆش له‌باره‌ی كێشه ئابوورییه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له باری ئابووری حزبیش كراوه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌عدی پیره، باسی له‌وه كرد كه گفتووگۆ سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کراوە.
گوتیشی: "هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ باسمان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ردوو كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كرد له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت.
باسنيوز
