فەرماندەیەکی رووسی: کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت

 فەرماندەیەکی رووسی: کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت
فەرماندەیەکی رووسی رایدەگەیەنێت، کە گەلی کوردستان مافی خۆیەتی ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی.

جەنەڕال ڤیاچێسڵاڤ تروبینکۆڤ، فەرماندەیەکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی رووسیا (کەی جی بی) لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان (کۆنفرانسی میونشن) رایگەیاند، پێشمەرگە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش ”سەلماندی جەنگاوەری بەهێزە و پێویستە پشتیوانیی نێودەوڵەتی بکرێت“.

جەنەڕال ڤیاچێسڵاڤ تروبینکۆڤ، کە هاوکات رۆژنامەنووسێکی رووسییە و ماوەیەکیش جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە، پێیوایە دەبێت هەموو جیهان رێز لە ویست و خواستی هەموو میللەتان بە کوردیشەوە بگرن.

ئەو سیاسەتمەدارە رووسییە هەروەها رایگەیاند، کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، لەبارەی کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانیش رایگەیاند، ”ئێستا کاتییەتی“.















باسنیوز
Top