مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆی حزبەکەی کۆبووەوە

 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆی حزبەکەی کۆبووەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر نەخشەرێگای یەکێتی بۆچارەسەری کێشەکان کۆبووەوە، و بریارە لەم کۆبوونەوە بڕیار لەسەر هەندێک گۆڕانکاری بدەن.

ئەمڕۆ (18\2\2017)، بۆ تاوتوێکردنی زیاتری نەخشە رێگای یەکێتی بۆچارەسەری کێشەکان و گۆڕانکارییەکان لەئۆرگانەکانی ناو یەکێتی و پشک و پۆستەکانی یەکێتی لەناو حکومەت بەسەر پەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، بۆجاری سێیەمە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگای یەکێتی بۆچارەسەری قەیرانەکان و گۆڕانکاری لەژمارەیەک لەپۆستەکان کۆدەبێتەوە.
پێشووتر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند: رەشنووسەکە دەبرێتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەوێ کە دەنگی لەسەر درا دەبێتە پرۆژە فەرمی یەکێتی.

ڕاگەیاندنی یەکێتی لەسەر ئەو ڕەشنووسە، ئاماژە بەوە دەکەن کە لەنەخشە رێگاکەی یەکێتیدا کە بۆچارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە لەعێراق‌و کوردستان، ھەڵوێست و پێشنیازی یەکێتی لەسەر پرسە دەستوری‌و یاسایی‌و ئابورییەکان دەخرێتەڕوو و کەبڕیارە دواتر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەشدا تاوتوێ بکرێت.














باسنيوز
Top