بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
ئه‌مڕۆ(18\2\2017) مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌دات و له په‌راوێزی 53 یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌رده‌وامی به دیدار و جڤینه‌كانی ده‌دات.
له به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (مایك پێنس) جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاولۆ جێنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
مایك پێنس یه‌كه‌مجاره وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه پێشووتر چاوی بەبارزانی کەوتووە و ئاشنایی لەسەر دۆزی کورد هەیە.
باسنيوز
