د. عەرەفات كەرەم ستونی: خەڵکی کوردستان لەگەڵ گوتاری بەشێک لەپەرلەمانتارانی یەکێتی نین لەبەغدا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیگەرانی لەنەبوونی گوتاری یەکگرتووی کورد لەبەغدا و دەڵێت: "ناکرێت بەو نەفەسەوە کاری سیاسی بکرێت".
د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دووبەشە، ئەو بەشەی لەبەغدایە، بەسەرۆکایەتی (ئاڵا تاڵەبانی)، کە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەیە، زیاتر لایەنەکەی دیکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن کە زۆر جار نیگەرانن، بەڵام ئەوە بۆچوونی خۆیانە لەبەغدا چی دەلێن، ئەگەرنا لە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی باسی سەربەخۆی کوردستان دەکرێت، گوتی: "ئەو لێدوانانەش لەبارەی عێراقی یەکگرتوو دەدرێت لەلایەنی هەندێک پەرلەمانتارانی یەکێتی گوزارشت لە بۆچوونی خەڵکی کوردستان ناکات".
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دەزانین خەڵکی کوردستان، لەگەڵ سەربەخۆیدان، یەکێتی گرفتی دووگوتاری تێدایە لێدوان لەدژی یەکتری دەدەن.
دوێنێ شەو (17\2\2017)، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە کەناڵێکی عەرەبی، ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لەگەڵ عێراقی زۆرینەن کە هەموو پێکهاتەکان، لە چوار چێوەی عێراق پێکەوە بژین.
باسنیوز
