توركیا پەکەکە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رحا تۆمەتبار دەکرێت

توركیا پەکەکە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رحا تۆمەتبار دەکرێت
والیی رحا (ئورفە) لە کوردستانی باکوور، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شارەکە، تۆمەتبار دەکات.



شەوی هەینی 17.2.2017، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژراو لەبەردەم باڵەخانەی نیشتەجێبوونی دادوەر و فەرمانبەرانی دادگای شاری رحا تەقییەوە و بووە هۆی گیان لەدەست دانی پۆلیسێک و مێرمنداڵێکی 17 ساڵی و برینداربوونی 17 کەسی یکە.



رۆژی شەممە 18.2.2017، گیونگور ئەزیم تون، والیی رحا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە گەنجێکی تەمەن 18- 20 ساڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە بەردەم باڵەخانەکەدا راگرتووە و چووەتە دوور و بە کۆنتڕۆل تەقاندوویەتییەوە.



گیونگور ئەزیم تونا هەروەها رایگەیاندووە، کە پەکەکە تەقینەوەکەی ئەنجام داوە و 26 کەسیش بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە رووداوەکەوە، دەستگیر کراون.




باسنیوز
Top