ئەنەکەسە: (ناتۆ) مەشق بەهێزی پێشمەرگەی ڕۆژ دەکات

 ئەنەکەسە: (ناتۆ) مەشق بەهێزی پێشمەرگەی ڕۆژ دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)ئاماژە بەوە دەکات: هاوپەیمانی (ناتۆ) مەشق بە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، و ئەمەریکاش ویستی گەرانەوەیان هەیە.



سەعید عومەر، ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە)، گوتی: کار بۆ ئەوە دەکرێت، (هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ) فراوان بکرێت و مەشقەکانی زیاتر بکرێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ چوونی ئەو هێزە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام کاتی چوونەکەی دیاری کراو نییە، گوتی: "ئێستا هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ) مەشق بەهێزی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم هێزە لەناوچەی ئارام جێگیربکرێت".


ئەوەشی خستەروو، لەگەڵ ئەمەریکا و هێزەکانی دیکە گفتووگۆیان کردووە کە بەتەنیا (یەپەگە)، ناتوانێت پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات، بۆیە دەبێت هێزی (پێشمەرگەی ڕۆژ) بۆ پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بگەرێتەوە و چەکی قورسیشیان پێ بدرێت.





باسنیوز
Top