تاتۆى قاچاخ له كوردستان په‌یدا ده‌بێت
د. خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" هه‌رچه‌نده به‌پێى یاسا له هه‌رێمى كوردستان تاتۆكردن قه‌ده‌غه نییه، به‌ڵام زیانێكى زۆرى له ڕووى ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشى جگه‌ر و نه‌خۆشى پێست و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كى دیكه".
گوتیشى :" وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند رێنماییه‌كمان بۆ ئه‌و كه‌س و شوێنانه ده‌ركردووه كه ئه‌و كاره بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر كه‌سێك تاتۆ بۆ هاووڵاتیان بكات، پێویسته ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى له‌و كاره‌دا به‌كارى ده‌هێنێت، له‌ژێر ڕێنمایی كوالێتی كۆنترۆڵدا ده‌رچووبن و شوێنى كاركردنى پاك و خاوێن بێت و مه‌رجى ته‌ندروستى تێدا بێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه هه‌رچه‌نده ئه‌وان پشتگیرى كه‌س ناكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى شوێنى تاتۆكردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانیش بێت و به قاچاخ ئه‌و كاره بكات، كه تا ئێستا زۆرێك له هاووڵاتیان ئه‌و كاره به قاچاخ ده‌كه‌ن و په‌یره‌وى رێنماییه‌كان ناكه‌ن، ئه‌وا له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه ڕووبه‌روى یاساى ده‌كه‌نه‌وه.
bas news-
