وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 30 زه‌ماله بۆ خوێندنی باڵا له هه‌نگاریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا، زه‌ماله‌ی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵواتیانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاده‌گه‌ێنێت.
له‌راگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، هاتووه :" له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ١٠ ماسته‌ر و ٢٠ دكتۆرا، زه‌ماله‌ی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه و ئاره‌زووی خوێندن له‌و وڵاته ده‌كات، تكایه تا واده‌ی دیاریكراو كه (5/3/2017)یه فۆرمی تایبه‌ت به‌و زه‌ماله‌یه پڕ بكه‌نه‌وه:
یه‌كه‌م/ مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر
1. پێشكه‌شكار ده‌بێت هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2. پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یا مامۆستا بێت له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی له پاش به ده‌ست هێنانی دوایین بروانامه هه‌بێ.
3. ده‌بێت كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسی له (٪٦٥) كه‌متر نه‌بێت.
4. ده‌بێت ته‌مه‌نی له (٤٥) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
5. خوێندن له‌م زه‌ماله‌یه به زمانی ئینگلیزیه، ده‌بێت پێشكه‌شكار به لایه‌نی كه‌م ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاكه‌ی له تاقیكردنه‌وه ستاندارده‌كانی دیكه‌ی توانستی زمان كه بریتین له (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT).
6. ده‌بێت داواكار له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
7. ئه‌م زه‌ماله‌یه پشتگیری مۆڵه‌تی هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ر ناكات. هه‌روه‌ها پرۆسیسی ڤیزه‌ی هاوسه‌ر و منداڵ ناكرێت.
8. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندندنی پێده‌درێت، واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
9. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وڵاتی هه‌نگاریا مانگانه بڕی نزیكه‌ی (١٣٠) یۆرۆی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت، له هه‌مان كاتدا بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆیی له زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام كرێی فرۆكه‌ی بۆ دابین ناكرێت.
10. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (٥/٣/٢٠١٧).
تێبینیه‌كان:
1. وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان هیچ بوارێكی تایبه‌تی بۆ پێشكه‌شكردن دیاری نه‌كردووه، به‌ڵكو پێشكه‌شكار بۆی هه‌یه بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت.)
2. پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ و، ته‌نها له ڕێگه‌ی وێبسایتی سه‌ره‌كی زه‌ماله‌ی (هه‌نگاریا) ده‌بێت.
3. دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی به‌رایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا، وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه و پێشبركێ، كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت.
4. ئه‌گه‌ر كاندیدی سه‌ركه‌وتوو پاشگه‌ز بووه‌وه یا له خوێندن به‌رده‌وام نه‌بوو، ئه‌وا ناوی ده‌خرێته لیستی ڕه‌ش و جارێكی دیكه بۆی نییه داواكاری پێشكه‌ش به هیچ به‌رنامه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له ناوخۆ یا ده‌ره‌وه بكات.
5. هه‌ر كاتێك كاندید به‌ڵگه‌نامه‌ی نا درووست پێشكه‌ش به لایه‌نی هه‌نگاریا یا وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌وا ناوى ده‌خرێته لیستی ڕه‌ش و زه‌ماله‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
6. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی وێبسایتی زه‌ماله‌كه‌یه، بۆیه تا ده‌رچوونی ئه‌نجامی به‌رایی، وه‌زاره‌ت هیچ فایلی له‌به‌رده‌ست نیه تا كاری له‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه تا ده‌رچوونی ئه‌نجامی زه‌ماله‌كه له ڕێگه‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌ت، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت مه‌كه‌ن.
دووه‌م/ مه‌رجه‌كان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا
1. پێشكه‌شكار ده‌بێت هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2. پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یا مامۆستا بێت له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی له پاش به ده‌ست هێنانی دوایین بروانامه هه‌بێ.
3. ده‌بێت كۆنمره‌ی ماسته‌ری له (٪70) كه‌متر نه‌بێت.
4. ده‌بێت ته‌مه‌نی له (50) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
5. خوێندن له‌م زه‌ماله‌یه به زمانی ئینگلیزیه، ده‌بێت پێشكه‌شكار به لایه‌نی كه‌م ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاكه‌ی له تاقیكردنه‌وه ستاندارده‌كانی دیكه‌ی توانستی زمان كه بریتین له (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT).
6. ده‌بێت داواكار له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی دكتۆراپێشكهش بكات. (واتا ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له هه‌مان بوار بێت).
7. ئه‌م زه‌ماله‌یه پشتگیری مۆڵه‌تی هاوورێیهتی هاوسه‌ر ناكات. هه‌روه‌ها پرۆسیسی ڤیزه‌ی هاوسه‌ر و منداڵ ناكرێت.
8. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر دامه‌زراو بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی جێگیره‌كان.
9. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وڵاتی هه‌نگاریا مانگانه بڕی نزیكه‌ی (٤٥٠) یۆرۆی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت، له‌هه‌مان كاتدا بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت. به‌ڵام كرێی فرۆكه‌ی بۆ دابین ناكرێت.
10. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (٥/٣/٢٠١٧).
تێبینیه‌كان
1. وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هیچ بوارێكی تایبه‌تی بۆ پێشكه‌شكردن دیاری نه‌كردووه، به‌ڵكو پێشكه‌شكار بۆی هه‌یه بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك داواكاری پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌مان بواری خۆی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكات. (واتا به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌ی له هه‌مان بوار بێت.)
2. پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ و ته‌نها له ڕێگه‌ی وێبسایتی سه‌ره‌كی زه‌ماله‌ی (هه‌نگاریا) ده‌بێت.
3. دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی به‌رایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه و پێشبركێ، كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت.
4. ئه‌گه‌ر كاندیدی سه‌ركه‌وتوو پاشگه‌ز بوه‌وه یا له خوێندن به‌رده‌وام نه‌بوو، ئه‌وا ناوی ده‌خرێته لیستی ڕه‌ش و جارێكی دیكه بۆی نییه داواكاری پێشكه‌ش به هیچ به‌رنامه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له ناوخۆ یا ده‌ره‌وه بكات.
5. هه‌ر كاتێك كاندید به‌ڵگه‌نامه‌ی نا درووست پێشكه‌ش به لایه‌نی هه‌نگاریا یا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكات، ئه‌وا ده‌خرێته لیستی ڕه‌ش و زه‌ماله‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
6. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی وێبسایتی زه‌ماله‌كه‌یه، بۆیه تا ده‌رچوونی ئه‌نجامی به‌رایی، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هیچ فایلی له‌به‌رده‌ست نیه تا كاری له‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه تا ده‌رچوونی ئه‌نجامی زه‌ماله‌كه له ڕێگه‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت مه‌كه‌ن.
bas news-
