لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا دوو لاوی ئاوارە بە یەک گەیشتن

لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا دوو لاوی ئاوارە بە یەک گەیشتن
ئاوارەکان لە کەمپەکاندا بە هیواوە لە داهاتووی ژیانی خۆیان دەڕوانن، لە ناو کەمپەکاندا لەگەڵ بارودۆخی سەختی ژیانی ئاوارەکان، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئومێدی ژیانەوە لە دڵی دانیشتوانی کەمپەکاندا درووست بووە.

لە کاتێکدا کە رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئاوارەکان رووی لە زیادبوونە، بەشێک لە ئاوارەکان بیر لە داهاتووی ژیانی خۆیان دەکەنەوە و بە ئومێدەوە لەو داهاتووە دەڕوانن، رێکەوتی ١٦/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاهەنگێکی کەم وێنەی بۆ دوو لاوی ئاوارەی کەمپی خازر بەڕێوەبرد کە بڕیاریان دابوو ژیانی هاوبەش لەگەڵ یەکتری پێک بهێنن.

لە ئاهەنگەکەدا بە سەدان ئاوارە و کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی دیکەی ناو کەمپەکە بەشداربوون و هەرکەسێک بە شێوەیەک خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دوو لاوە دەر دەبڕی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکانی بۆ درووست کردنەوەی ژیانێکی ئارام و دوور لە کەموکوڕیە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان و هەربۆ ئەو مەبەستەش ئاهەنگێکی بێوێنەی بۆ ئەو دوو گەنجە پێکهێنا.

وەکوو هەموو ئاهەنگەکانی دیکەی هاوسەرگیری سەرەتا بووک و زاوا لە سالۆنێکدا جوانکارییان بۆ کرا و پاشان هاتنە نێو کۆڕی ئەو خەڵکانەی بەمەبەستی پیرۆزبایی و خۆشی دەبڕینییان بۆ دوو لاوەکە لەوێ کۆببوونەوە، دوای کاتژمێرێک ئاهەنگەکە کۆتایی پێهات.
payamner-
Top