داعش چۆن مێشكی منداڵانی كوردى ئێزدی كۆنتڕۆڵكردووه
به‌ڵام فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و ئه‌و شوێنه، كه پێشوازی له منداڵه‌كان كردووه، ده‌ڵێت: "به تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌وان بیری توندڕه‌وی داعش گۆشكران و هه‌موو شتێكیان له‌بیركرد".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره باس له‌وه ده‌كات، ته‌مه‌نی منداڵان له نێوان 3-16 ساڵ بوو، زۆربه‌شیان منداڵانی كوردانی ئێزدی و شیعه ئایینزابوون، دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه و پهروهردهكردنییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، وایانلێهات دایك و باوك و ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان، به "موڕته‌د" و كافر وه‌سفده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پهروهردهكردنییان له‌سه‌ر بنه‌مای بیری توندڕه‌وی، كه داعش په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ش، ئه‌و منداڵانه، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز له یه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده بكرێن و راهێنانی تایبه‌تییان پێ بكرێت، به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بواری هه‌واڵگری و پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی داعش.
ئه‌و شوێنه‌ش ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی زهووری مووسڵ، كه پێشتریش جێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی بێسه‌رپه‌رشت بووه، به‌ڵام دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه, داخرا.
k24 -
