داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك كرانه ئامانج
(د. كه‌مال كه‌ركووكی) به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی وكردستانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 16/2/2017، تیرۆریستانی داعش سەرقاڵی خۆئامادەکردن بوون لە گوندی (شێخ بورهان)ی سەربە ناحیەی ڕیاز له قەزای حه‌ویجه لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، به‌ڵام پاڵپشت بە زانیارییەکانی تیمی هەواڵگریی میحوەر و تیمی هاوپەیمانان و بە هه‌ماهەنگی لەگەڵ ژوری عه‌مه‌لیات، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانییان لە سه‌عات 3:40خولەکی پاشنیوەڕۆ، شوێنی تیرۆریستان بۆردوومان بکەن و لە ئاكامدا 20 تیرۆریست کوژران و جهندانشیان بە سەختی بریندار بوون، زۆربەی تیرۆریستە کوژراو و بریندارەکانیش خەڵکی دیالەن.
وه‌ك(د. كه‌مال كه‌ركووكی) زانیاریی دا، هه‌ر به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه، جبه‌خانه‌یه‌كی داعشان كه پڕی بووه له مین و تفاقی سه‌ربازی، تەقێندرانەوە و چەند ئۆتۆبێلێكیشیان تێكشکێندران.
kdp-
