سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمینیا و وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكادا كۆ ده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه، له میانى ئه‌و چالاكى و دیداره سیاسیانه‌دا دێت كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ مونشن ئه‌نجامیان ده‌دات و، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئهرمینیایشدا یه‌كه‌م دیدارى سیاسیى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكادا كۆ ببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ (جیمس ماتیس) وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى سه‌رده‌مى دۆناڵد ترامپ هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشبینى ده‌كرێت، وێڕاى تاوتووكردنى په‌یوه‌ندىی دۆستانه‌ى نێوان گه‌لى كوردستان و حكوومه‌ت و گه‌لى وڵاتانى ئه‌رمینیا و ئه‌مریكا، باسى دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى ره‌وشى شه‌ڕى داعش بكرێت و هاوكات شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بخاته به‌رباس.
kdp-
